یەکگرتوو: دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات.

ئەمشەوی سێشەممە، دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند:" یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیایکراوی خۆیدا.

هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووین

باسی لەوەش کردووە، یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە، یەکەم فراکسیۆن بوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە.

 بە مافێکی دەستووری دەزانین

هەروەها دەشڵێت، ئێمە هەڵبژاردن بە مافێکی دەستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری.

دژی هەر هەوڵێکی دواخستنین

لە کۆتاییدا، دەزگاکە رایگەیاندووە، یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکیشە کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا