هاتوچۆی سلێمانی لەسەر رووداوێكی خۆكوژی یەكێك لە كارمەندانیان؛ روونكردنەوە دەدات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، نابەرپرسانە هەواڵێكی ناڕاست پەیوەست بە رووداوێكی خۆكوژی یەكێك لە كارمەندەكانیان بڵاوكراوەتەوە كە سەر لەبەری رەتدەكەنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە:" بە گرنگی دەزانین روونكردنەوەیەك بدەین لەسەر رووداوی خۆكوژی كارمەندی هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆبەی كۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، رێپێدراوی هاتووچۆ (هەڵگورد محمود مستەفا) كە لە هەندێك پەیج و ماڵپەڕ نابەرپرسانە هەواڵەكەیان چەواشە كردووە و بە شێوەیەكی ناڕاست زانیارییەكانیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەسەر شەقام كوژراوە".

ئەو كارمەندەمان لە درەنگانی شەو لە ماڵەكەیدا بەهۆی كێشەیەكی تایبەت بەخۆی (بەدەستی خۆی) كۆتایی بە ژیانی هێناوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كارمەندی ناوبراومان سروشتی كارەكەی لەسەر شەقام نەبووە و ئەركەكەی لە هۆبەی كۆنترۆڵبووە و لە درەنگانی شەو لە ناو ماڵەكەیدا بەهۆی كێشەیەكی تایبەت بەخۆی (بەدەستی خۆی) كۆتایی بە ژیانی هێناوە".

ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە تاوانێكی كوشتن بووبێت

ئەوەشیخستەووەتەڕوو:" لە ئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆكار و ووردەكاری ئەو رووداوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە تاوانێكی كوشتن بووبێت، بەڵكو ڕووداوەكە خۆكوژی بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا