نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هاريكارى
و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان
گرنگە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا
بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق
كۆبووه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسى
و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى له ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و
ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه، تاوتوێ كران.
بە پێی راگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى
نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان
كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى
ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" ئه‌لئه‌عره‌جى دووپاتی كرده‌وه
كه ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق
پێكه‌وه گرێدراوه و ستايشى ڕۆڵى نيشتمانيیانه‌ى نێچيرڤان بارزانى كرد له
لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ".