وەزارەتی کارەبا: ئەگەر گاز بگاتە وێستگەکان، لە 24 کاتژمێردا دۆخی کارەبا ئاسایی دەکەینەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستپێبکاتەوە، لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە ".

توانرا سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەوڵ و ڕێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا