بڵێنكن: هێرشەكانی ئێران پێویستی یەكگرتوویی و كارپێكەوەكردنی بۆ دووپاتكردینەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پێویتسە ئیسڕائیل بەرانبەر كردنەوەی رێڕەوە مرۆییەكان دەستكراوەتر بێت و حەماسیش خێراتر بڕیارە لە بەرانبەر پێشنیارەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
ئێنتنی بڵێنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی بەشداریكردنیدا لە كۆبوونەوەی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوریكاری كەنداو لە ریازی پایتەخت رایگەیاند:" هێرشەكانی ئێران ئەو مەترسی و كێشانە دەخەنەڕوو كە ئیچران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كردوون، بەڵام رێگایەكیشە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی گشتی دووپاتی یەكگرتووی و كارپێكەوەكردن دووپاتبكەینەوە".

دەبێت ئیسڕائیل رێڕەوی زیاتر بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆیی و تەندروستییەكان بكاتەوە

وتیشی:" دەبێت بەرپرسانی ئیسڕائیلیش هاوكارێكی زیاتر ئەم دۆخەی ئێستاببن و رێڕەوی زیاتر بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆیی و تەندروستییەكان بۆ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە ئابڵوقە مرۆییەكانی كەرتی غەززە بهێندرێت". 

حەماس دەبێت خێراتربن لە بڕیاردان بەرانبەر ئەو پێشنیارانەی لەلایەن دەخرێتە بەردەمیان

روونیشیكردەوە:" دەبێت سەركردەكانی حەماس خێراتربن لە بڕیاردان بەرانبەر ئەو پێشنیارانەی لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە دەخرێتە بەردەمیان، چونكە تەنها ئاگربەست دەتوانێت ببێتە هەوێنی كۆتاییهێنان بەم بارگرژییە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە ئازادكردنی بارمتەكانیش حەماس هەنگاو بەرەو ئاگربەست دەنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا