بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار راگەیاند، چوار کەس بەهۆی
شەڕە خاکەنازەوە بە برینداری گەیەنرانە نەخۆشخانە، دەشڵێت " شەڕەکە لە نێوان
دوو بنەماڵەدا بووە ".
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ئاماژەی بەوەکرد،
لە یەکێک لە گەڕەکانی قەزای کەلار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و لە شەڕەکەدا خاکەناز بەکارهێنراوە، بەوهۆیەوە چوار کەس
برینداربوون .
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار کەسەی بریندار بوونە رەوانەی نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی کەلار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.