واژۆی 85 پەرلەمانتار بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە کۆکرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایگەیاند، لەناو پەرلەمانی عیراق واژۆی 85 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" واژۆی 85 پەرلەمانتارمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆکردوەتەوە بۆ قەرەبوکرنەوەی مادی و مەعنەوە  کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هاوڵاتیانی شارەکە، چونکە 21 ساڵە رژێمی بەعس روخاوەو هێشتا زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیانی شارەکە قەرەبوو نەکراونەتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" سەرۆکی پەرلەمان بەوەکالەت داواکەی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەو لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەم داوایە دەکرێتە پرۆژە یاسا ".

لە 16 3ی 1988 رژێمی بەعسی لەناوچوی عیراق بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی بۆردومانی شاری هەڵەبجەی کرد، کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا