ئایدن مەعروف: هەوڵ هەیە بۆ گێڕانەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ڕایگەیاند، هه‌وڵ هه‌یه‌ دووباره‌ کورسی كۆتا بۆ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وە، دەشڵێت " سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان به‌ یاسا ڕێكخراوه‌ ".

بڕیاره‌كەی دادگای فیدراڵی دژی نه‌ته‌وه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان بوو

ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، پێش هه‌موو شتێك دژی ده‌ستووری عێراق و نه‌ته‌وه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان بوو، بۆیه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ دووباره‌ کورسی كۆتا بۆ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بگه‌رێنرێته‌وە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان به‌ یاسا رێكخراوه‌ ".

رۆژی 21ـی شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا هەرێمی کوردستان بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا