وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لەم کابینەیە کاری باشیان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕیەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کۆبووەتەوە، کە تێیدا گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوە و بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕیەکان کرا.
کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان بکەن
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دارایی داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە بکەن کە قەرز و پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە
هەروەها، ئاوات شێخ جەناب راشیگەیاندووە، سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتوشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.