ئەفغانستان.. هێرشکرایە سەر مزگەوتێک و حەوت نوێژخوێن کوژران

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە هێرشێکی چەکداریدا کە بۆ سەر مزگەوتێکی ئەفغانستان ئەنجامدرا، حەوت نوێژخوێن گیانیان لەدەستدا.

تۆڕی هەواڵی ئامۆتی بڵاویکردەوە:" چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردە سەر یەکێک لە مزگەوتەکانی شارۆچکەی ئەندێشەی سەر بە شاری گوزەرەی هرات".

دوو لە قوربانییەکان ژنن و یەکێکیان منداڵە

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەنجامی هێرشە چەکدارییەکە حەوت نوێژخوێن گیانیان لەدەستدا، دوو لە قوربانییەکان ژنن و یەکێکیان منداڵە و پێشنوێژی مزگەوتەکەش یەکێکی دیکەیە لە قوربانییەکان".

چەکدارەکان نەناسراو بوون

هاوکات تاوەکو ئێستا بەرپرسانی تاڵیبان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە و تەنها وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی  ئەفغانستان روونیکردووەتەوە:" چەکدارەکان نەناسراو بوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا