شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بۆ چەند پرسێك لە بەغدان

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوە.

 لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم داوای پاڵپشتیكردن لە تیمی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و جوتیارانی هەرێم كرد لە پێناو جێبەجێكردنی دادپەروەری لە پرۆسەی بە بازاڕكردنی بەرهەمی ئەمساڵی دانەوێڵەی گەنمی جوتیاران، هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

داوای پاڵپشتیش بۆ یەكخستنی رۆژمێری كشتوكاڵی و پاراستنی بەرهەمە نیشتمانییەكان كرایەوە

لەلایەكی دیكەشەوە، لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە هاوبەشەكانی جوتیاران و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكران و داوای پاڵپشتیش بۆ یەكخستنی رۆژمێری كشتوكاڵی و پاراستنی بەرهەمە نیشتمانیەكان لە بەرهەمی‌ كشتوكاڵی و ئاژەڵی و هێلكە و ماسی و پەلەوەر كرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا