حاڵەتێکی دەگمەن؛ لە کەلار محەمەد بەبێ گوێ لەدایکبوو

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێک لە قەزای کەلار لەدایکبوو کە گوێیەکانی نییە و دڵیشی کەوتووەتە لای راستی جەستەیەوە.

پەیامنێری BMC لە گەرمیان رایگەیاند:" منداڵێک لە کەلار لەدایکبووە کە گوێیەکانی نییە و دڵیشی کەوتووەتە لای راستی جەستەیەوە، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و باری تەندروستی جێگیر نییە".

لە هیچکام لە پشکنینەکاندا دەرنەکەوتووە

هاوکات باوکی منداڵەکە کە خاوەنی دوو منداڵی دیکەیە و ئەوان سەلامەتن، بە BMC وت:" پێشتر و لەکاتی دووگیانیدا هاوسەرەکەم سەرجەم پشکنینە پێوستەکانی ئەنجامداوە و لە هیچکام لە پشکنینەکاندا دەرنەکەوتووە کە منداڵەکە کێشەیەکی هەبێت".

کاتێک حاڵەتەکەیمان بینی بڕیارماندا ناوی بنێین محەمەد

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای لەدایکبوونی پزیشکەکە ئاگاداری کردینەوە لە حاڵەتەکە و ئێمەش تەنها سوپاسی خودامان کرد، پێشتر ناوێکی دیکەمان بۆ منداڵەکە دانابوو، بەڵام کاتێک حاڵەتەکەیمان بینی بڕیارماندا ناوی بنێین محەمەد، لە ئێستاشدا پزیشکەکان دەڵێن، ئەوەی لە توانای ئەواندا بێت ئەنجامی دەدەن، بەڵام هیوای زیندوومانەوەی منداڵەکە کەمە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا