وەزارەتی دارایی: هەموو رێککارەکانمان ئەنجامداوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دارایی روونیکردەوە، هەموو ئەو رێککارانەی لەبارەی مووچەی مانگی نیسانەوە پەیوەستە بە وەزارەتەکەی ئەوانەوە جێبەجێیان کردووە.

هەژماری من) هیچ کێشیەکی نییە و پرۆژەیەکی پێشکەوتووە

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" (هەژماری من) هیچ کێشیەکی نییە و پرۆژەیەکی پێشکەوتووە و لە بەرژەوەندی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندایە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەموو ئەو رێککارانەی  پەیوەستە بە ئێمەوە سەبارەت بە مووچە جێبەجێمانکردووە و هەفتەی رابردووش، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئامادەییمان دەربڕیوە ئەو داهاتانەی دیکەش کە نەخراونەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق پێویستە بخرێن، بیانخەین، ئەویش لەپێناو ئەوەی هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە بۆ نەناردن یاخود دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا