تیمەکانی بەرگری شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی پێسبینی دەکرێت رووبکاتە ناوچەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانیی سلێمانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی بە BMC راگەیاند:"  لە ئەمڕۆوە شەپۆلی باران بارین بە رێژە و کاریگەری جیاواز روودەکاتە ناوچەکەی هەرێم و پێشبینی باران بارینێک دەکرێت کە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵە لەم کاتەدا بارانی لەمشێوەیە لە سنوورەکە نەباریوە".

داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەبەر سەلامەتییان خۆیان لە چوونە دەرەوە بە دوور بگرن

ئاماژەی بەوەشکرد:" کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستپێدەکات و رۆژی هەینی زۆرترین کاریگەری دەبێت، پێشبیینیش دەکرێت تەرزەیەکی زۆر کە ناوچەکە ببارێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەبەر سەلامەتییان خۆیان لە چوونە دەرەوە بە دوور بگرن".

تەواوی ئامادەکارییەکان کراوە بۆ رووبەڕوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو

هاوکات ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە BMC وت:" تەواوی ئامادەکارییەکان کراوە بۆ رووبەڕوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هەروەها سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا