سودانی: جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سازانی سیاسی و بەشداری گشت پێكهاتەكان دەكەینەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم تاوتوێكران.

 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ژێر رۆشنایی سازانی سیاسی و بەشداری هەموو پیكهاتەكان كردەوە". 

پێداچوونەوە بە رێكارەكانی كۆمسیۆن كرا كە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

 بەپێی بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەش، لەكۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە رێكارەكانی كۆمسیۆن كرا كە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەیانگرێتەبەر. 

ئەم كۆبوونەوەیەش لەكاتێكدایە، بەپێی مەرسومی سەرۆكایەتیی هەرێم بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە تێیدا لایەنە بەشدارەكان كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسی پەرلەمان دەكەن. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا