لە باکووری رۆژهەڵاتی
لەندەن کەسێک بە شمشێر هێرشیکردە سەر کەسانی مەدەنی و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی
لەدەستدا.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ
سێشەممە، لە نزیک وێستگەی هاینۆڵت تیوب لە باکووری رۆژهەڵاتی لەندەن، هێرشیکردووەتە
سەر هاوڵاتییان و بەوهۆیەشەوە کوڕێکی تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی
دیکەش برینداربوون، کە دوو لە بریندارەکان کارمەندی پۆلیسن".
رووداوەکە پەیوەندی بە کردەوەی تیرۆرستییەوە نییە
هاوکات ستیوارت بێڵ بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە وتی:"
رووداوەکە پەیوەندی بە کردەوەی تیرۆرستییەوە نییە و لە لێکۆڵینەوە
سەرەتاییەکانیشدا وا دەردەکەوێت کە هێرشەکە ئامانجدار نەبووە".
تۆمەتبارەکە تەمەنی 36 ساڵە
باسی لەوەشکرد:" تۆمەتبارەکە تەمەنی 36 ساڵە و تەنها
دوای 22 خولەک لە ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە دەستگیری بکەن و
لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە".