دوو سكاڵاكەی پەیوەست بە هەرێمی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە رەتكرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك پێش ئێستا دادگای فیدڕاڵی هەردوو سكاڵاكەی پەیوەست بە هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە كە یەكێكیان دژی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و ئەوی دیكەش نوێنەرایەتییەكانی پەروەردەی عێراقی لە هەرێمی كوردستان.

 كەمێك پێش ئێستا دادگای فیدڕاڵی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سكاڵایەكی مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتكردەوە كە داوایكردبوو دادگاكە بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ناردنی سێ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023دا بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.

هەردوو سكاڵاكە رەتكرانەوە

لە سكاڵای دووەمیشدا هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگانی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا، بەهۆی ئەوەی سكاڵاكارەكە بەرژەوەندی لەو سكاڵایەدا نەبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا