عێراق نرخی بەنزین بەرز دەکاتەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بڕیاریدا نرخی هەریەک لە بەنزینی موحەسەن و سوپەر زیاد بکرێت و بڕیارەکە لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

موحەسەن دەبێتە 850 دینار و سوپەریش نرخەکەی بۆ هەزار و 250 دینار زیاد دەکرێت

بە گوێرەی نوسراوێکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، بە پێی بڕیاری ژمارە (24213)ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە سبەینێوە نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە 650 دینارەوە بۆ 850 دینار زیاد دەکرێت، بەنزینی سوپەریش نرخی یەک لیتر لە هەزار دینارەوە دەبێتە هەزار و 250 دینار.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە لە سبەی چوارشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و مانگانە ئەو پارە زیادەیە لە پارێزگاکانەوە دەگەڕێندرێتەوە کۆمپانیای گشتی بەرهەمە نەوتییەکان، بۆ ئەوەی رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا