وەزیری بازرگانی عێراق: پشتیوانی لە جوتیارانی هەرێم دەکەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەردوو وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵی هەرێم، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، پشتیوانی تەواو لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کۆبووەتەوە و پێکەوە تاوتوێی میکانزیمەکانی کارکردنی هاوبەشیان کردووە بۆ ئامادەکاری وەرزی وەگرتنی گەنمی جوتیاران.

پشتیوانی تەواوی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەبین

لەو کۆبوونەوەیەدا، غەریری رایگەیاندووە، هاوکار دەبین و پشتیوانی تەواوی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەبین هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاکانی دیکە و بە یەکسانی، ئەوش بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵی هەرێم.

وتیشی، پێویستە شاندەکەی هەرێم هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵی هەبێت لەبارەی رووبەری ئەو زەوییانەی گەنمیان تێدا چێندراوە و بڕی ئەو گەنمەی وەردەگیردرێت لەگەڵ قەبارەی خەزانەکانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا