ئێران سزا بەسەر 12 کۆمپانیا و کەسایەتی ئەمەریکیدا دەسەپێنێت

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سزا بەسەر 12 کۆمپانیا و کەسایەتی ئەمەریکیدا دەسەپێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چەندین سزا بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئەمەریکیدا سەپێندراون کە بەشداربوون لە پێشێلکاری بەرچاوی مافەکانی مرۆڤ لە رێگەی پشتگیریکردنی کردەوە توندڕەوەکانی ئیسرائیل دژی فەڵەستینییەکان، بە تایبەتیش گەلی غەززە.

سزاکان پێنج کۆمپانیای گرتووەتەوە

باسی لەوەش کردووە، سزاکان پێنج کۆمپانیای گرتووەتەوە، کە ئەوانیش بریتین لە لۆکهێد مارتن، جێنرال داینامیکس، سکایدیۆ، شیڤرۆن، خارون، کە بەرپرسبوون لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی سەربازی بۆ ئیسرائیل لە دژی فەڵەستینییەکان.

حەوت کەسایەتی سەربازی و سیاسی سزادراون

هەروەها، سزاکان حەوت کەسایەتی سیاسی و سەربازی ئەمەریکاشی گرتووەتەوە، کە بریتین لە گیبسۆن گرینپلات- گەورە راوێژکاری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، مایکڵ روبن- نوسەر و توێژەری ئەمەریکی، گیبسۆن بۆردسکی- بەڕێوەبەری جێبەجێکای هاوپەیمانی دژ بە هێزی ئەتۆمی ئێران، کلیفۆرد مای- سەرۆکی دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسییەت، جێنراڵ برایان فێنتۆن- فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمەریکا، براد کوپەر- فەرماندەی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمەریکا، گرەیگ هایز- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاڕ تی ئێک ئاڕمس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا