رێكخه‌ری ژوری
یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند، گۆڕان دۆخی باشبێت یان خراپ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنه له واده‌ی یاسایی خۆیدا.
چۆمان محەمەد، رێكخه‌ری
ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا كه واده‌ی هەڵبژاردن
دیاریكراوە، بزوتنەوەی گۆڕان رێکكاره‌كانی پڕۆسەكەی جێبه‌جێكردوه، لیست و
كاندیدانی پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، بۆیه هیچ هێزێك
ناتوانێت موزایه‌ده به‌سه‌ر گۆڕاندا بكات.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زۆر پێویسته
ئەوەشی خستەڕوو،
بۆ پێدانه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌ت به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی
پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زۆر
پێویسته.
هیچ گره‌نتیه‌ك نییه هه‌ڵبژاردن بکرێت
رێكخه‌ری ژوری
یاسایی گۆڕان وتیشی، دۆخی ناوخۆیی و ئیقلیمی ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بووه هیچ گره‌نتیه‌ك
نییه هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه یان ئه‌و واده‌یه‌ی كه بۆ دواخستنی
باس ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت.