جەعفەر شێخ مستەفا: گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكە لە ناخەوە نیگەران و خەفەتباری كردم

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ بڵاوكردەوە.

 جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ بڵاویكردەوە:" بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانم لە سنووری قەزای قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی بیست، بەم كارەساتە دڵتەزێنە لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم".

پرسە و سەرەخۆشی خۆم لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانییانی ئەم كارەساتە جەرگبڕە دەكەم

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانییانی ئەم كارەساتە جەرگبڕە دەكەم، داواكارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامیی و دڵنەوایش بە خانەوادە و كەسوكار و ئازیزانیان ببەخشێ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا