وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی توندی ئاڕاستەی چەكدارانی حەماس كرد و رایگەیاند، ئەو چەكدارانە تاكە بەربەستن لەبەردەم رێككنەكەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.
ئێنتنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هیچ بەربەستێك نەماوە بۆئەوەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە رابگەیەندێت، بەڵكو ئەوەی بووەتە كێشە خودی حەماسە".
لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی حەماس دەكەین
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی حەماس دەكەین، چونكە ئەوەی ئیسڕائیلی بەرانبەریان راگرتووە وەڵامی راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادكردنی بارمتەكانە، ئەگەر رێككەوتن نەكرێت حەماس بوونی نامێنێت".
ئەو بەناو بزووتنەوەیە لە نێو لیستی تیرۆری وڵاتەكەماندایە و حەماس گروپێكی تیرۆریستییە
روونیشیكردەوە:" ئەو بەناو بزووتنەوەیە لە نێو لیستی تیرۆری وڵاتەكەماندایە و بەهیچ شێوەیەك وڵاتەكەمان ئامادە نییە بچێتە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ گروپێكی تیرۆریستیدا".
بڕیاری كۆتایی لەدەست ئەو بەرپرسە چەكداریانەی حەماسدایە كە لەنێو جەرگەی غەززەدان
بڵینكن جەختی لەوەشكردەوە:" ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەدەستدایە ئەو چەكدار و بەرپرسە چەكداریانەی حەماسن كە لەنێو جەرگەی غەززەدان و ئەوان دەتوانن داهاتووی خۆیان دیاری بكەن".