رێژەی باران بارین بۆ 12 كاتژمێری رابدوو بڵاوكرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند بڕی باران بارینی لە 12 كاتژمێری رابردوودا لە بەشێكی شار و شارۆچكەكانی هەرێم ئاشكرا كرد و لە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە.

 بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:" لە 12 كاتژمێری رابردوودا لە هەولێر 2.2 ملیمەتر، سلێمانی 13.7 ملیمەتر، چەمچەماڵ 24.2 ملیمەتر و دهۆك 2.5 ملیمەتر باران باریوە".

لە دەربەندیخان 22.4، هەڵەبجە 35.6 ملیمەتر باران باریوە

باسی لەوەشكردووە:" لە هەریەكە لە پیرمام دڵۆپ دڵۆپ، زاخۆ 0.8 ملیمەتر، بازیان 23.3 ملیمەتر، دەربەندیخان 22.4 ملیمەتر، هەڵەبجە 35.6 ملیمەتر  باران باریوە".

پێنجوێن 8.4، كەركوك 27.6 و خانەقین 4.8 ملیمەتر باران باریوە

هەروەها، لە ناوچەكانی شەقڵاوە 0.5، شەمامك 1.9، ئاكرێ 4.4، ئامێدی 4.4 ملیمەتر ، بامەرنێ 8.4، بارزان 0.4، حاجی ئۆمەران 1.0، هەڵشۆ 7.2، خەبات 3.6، مەیدان 21.6، سۆران 1.0، پێنجوێن 8.4، ماوەت 17.2، سیدەكان 10.2، كەركوك 27.6، دووز 4.6 و خانەقین 4.8 ملیمەتر باران باریوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا