کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەدوای نیوەڕۆشەوە لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوامی دەبێت".

رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت

باسی لەوەشکرد:" سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێک کات و شوێن، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەراورد بە سەنتەری شارەکان".

باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 25
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 23
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا