جارێکی دیکە دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، جارێکی دیکە دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە.

شاندێکی حکومەتی قەتەڕ بەرەو قاهیرە بەڕێکەوتووە

تۆڕی هەواڵی جەزیرە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە:" شاندێکی حکومەتی قەتەڕ بەرەو قاهیرە بەڕێکەوتووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە هێرشیکردە سەر بزوتنەوەی حەماس و بەهۆکاری رانەگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە تۆمەتباری کرد.

ماوەی زیاتر لە شەش مانگە شەڕ لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەوهۆیەشەوە دەیان هەزار کەس بوونەتە قوربانی، بە درێژایی ئەو ماوەیەش تەنها یەکجار ئاگربەست لەنێوان هەردوولایەنی شەڕکەردا ئەنجامدراوە.

لە ماوەکانی رابردوودا ئەمەریکا و قەتەڕ و میسر و چەند وڵاتێکی دیکە هەوڵی راگەیاندنی ئاگربەستیان لە غەززە داوە و حەماس بەردەوام رەتیدەکاتەوە بەبێ رازیبوونی ئیسرائیل بە مەرجەکانی، ئاگربەست رابگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا