"ئامادەكارییەكانمان بۆ هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەردەوامییان هەیە و 90%ی كارەكان تەواوبوون"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە كارەكانی كۆمیسیۆنی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق روونكردنەوە دەدات.

 ئامانج عەزیز، لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند:" سەرجەم كار و ئامادەكارییەكانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە و 90%ی كارەكانمان تەواوبووە و ئەوەی كە ماوە تەنها وەرەقەی دەنگدان و هەندێك كاری لۆجیستیی دیكەیە". 

لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی دەنگدان چاپكراوە

ئەوەشیخستەڕوو:" لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی دەنگدان چاپكراوە و لە دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 100 هەزار كارتی دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەر و لەئێستاشدا هەفتانە نزیكەی 15 هەزار دەنگدەر كارتەكانیان وەردەگرنەوە". 

دەنگۆی راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوورە لە راستییەوە

لەلایەكی دیكەشەوە ئۆفیسی ھەڵبژاردنەكانی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو:" ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئەو دەنگۆیانەی پێشتر باسی راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆنیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكرد دوورە لە راستییەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا