بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەران دوو نوێنەری یەکێتی لە دوبەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی ناوچەکە، دوو نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی شاری دوبەی دەکەن.

هەریەکە شێخ ئەحمەدی نۆکان بەرپرسی سەرچاوە داراییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوڕی شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە، بە نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گەشتوونەتە شاری دوبەی.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، ئامانج لە سەردانەکەی ئەو دوو نوێنەرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی ناوچەکە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

هاوکات بڕیارە لە سەردانەکەیاندا، هەردوو ناوبراو چەند گرێبەستێکیان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی بیانی ئەنجامداوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا