بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە سەرڕێژبوون

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر كۆتا پڕبوونیدا، لە ئێستادا بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە سەرڕێژبوونەوە.

 بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانی بە گشتی گرتووەتەوە، لەپاش پێنج ساڵ، بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە سەرڕێژبوونەوە.

یەكێك لە گەیتەكانی بەنداوی دەربەندیخان كرایەوە

دوێنێت بەهۆی زۆر كۆبوونەوە و گلدانەوەی ئاوی بارانەوە، یەكێك لە گەیتەكانی بەنداوی دەربەندیخان كرایەوە و بەشێك لەهاووڵاتیانیش بۆ بینینی دیمەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە سەردانی دەربەندیخانیان كرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا