پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژی رابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ١٣ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئەیلول پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژی رابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ١٣ تۆمه‌تباریان دەستگیرکردووە.
روونیشیکردووەتەوە، له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه سێ له‌و تۆمه‌تبارانه پشێویان دروست كردووه و ته‌قه‌یان كردووه، ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا .
تۆمه‌تباره‌كه‌ی تریان چه‌كێكی جۆری قه‌ناسی پێبووه‌و ده‌ستگیركراوه و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.
ئاشکراشی کردووە، شه‌ش تۆمه‌تباری تر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه فێڵیان له هاوڵاتیان كردووه‌و له ئێستادا به‌پێی یاسای ژمارە دوو له خراپ به‌كارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندی راگیراون.
جەستی لەوەشکردووەتەوە، سێ تۆمه‌تباری ژن ده‌ستگیركراون كه له‌ناو بازاڕی قه‌زای سه‌ید سادق دزییان له هاوڵاتیان كردووه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستگیركراون و به‌ندن به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عیراقی.