لە گوندێکی سنووری ناحیەی قۆرەتووی سەر بە ئیدارەی گەرمیان شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
بی ئێم سی، شەڕەکە لە گوندی ساڵح ئاغای سنووری ناحیەی قۆرەتوو روویداوە، کە
بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
پێشتر لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوو
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، تۆمەتبارێکی
رووداوەکە هەڵاتووە و تاکو ئێستا دەستگیرنەکراوە، کە پێشتر لەسەر ماددەی هۆشبەر
دەستگیرکرابوو.