بە گوێرەى راپرسییەک کە
دەزگاى زوغبى ئەمەریکى ئەنجامیداوە، زۆرینەى هاوڵاتیانى عەرەب لە وڵاتە عەرەبییەکان
پێیان باشە ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل بکرێت.
راپرسییەکە ٣٦٠٠ هاوڵاتى
عەرەبى وەرگرتووە و پرسیارى ئەوەیان لێکراوە، کە پێىان باشە ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل
بکرێت یاخود دژایەتیکردنى ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتە عەرەبییەکانەوە پێویستە، بە پێى
ئەو راپرسییە دەرکەوتووە %٥٨ ى هاوڵاتیانى عەرەب ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل پێ باشە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو
هاوڵاتیانەى لە راپرسییەکەدا بەشداربوون خەڵکى وڵاتانى میسر، سعودیە، فەلەستین، ئەردەن
و ئیمارات بوون و %٥٩ى سعودیى و ئەردەنییەکان هەڵبژاردەى ئاشتیان پی باش بووە لەگەڵ
ئیسرائیل، %٦٩ى فەلەستینییەکانیش ئاشتیان رەتکردووەتەوە لەگەڵ ئیسرائیل، بە تێکرا
دەرکەوتووە زۆرینەى عەرەبەکان لەگەڵ ئاشتیدان لەگەڵ گەلى ئیسرائیلدا.