لە سنوری بازیان شێرێکی نێرە بینراوە

کوردستان 19/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرى ناحیەى بازیان رایگەیاندووە، بە وتەی چەند هاوڵاتییەک شێرێک لە سنورەکەدا بینراوە کە مەبەستى ئاو خواردنەوە لە ئاوەدانی نزیکبووەتەوە.

ئیسماعیل ئەحمەد بەڕێوەبەرى ناحیەى بازیان بە میدیاکانی راگەیاندووە، "لە دوو رۆژى رابردوودا لەلایەن چەند هاوڵاتییەکى سنورەکەوە شێرێک بینراوە و بەوتەى ئەو کەسانەى ئاژەڵەکەیان بینیوە بەمەبەستى ئاو خواردنەوە رووى لە ناوچەکە کردووە".

ئەوەشی وتووە، "بەوتەى شایەتحاڵەکان پاش ئەوەى ئەوان ناوچەکەیان چۆڵکردووە، شێرەکەش ئەو ناوچەیەى بە جێهێشتووە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "لەئێستادا لە رێگەى هەلیکۆپتەرەوە چاودێرى ناوچەکە دەکرێت بە مەبەستی ئەوەی شوێنەوارێکی شێرەکە بدۆزنەوە و تا ئێستا هیچ شوێنەوارێکى ئەو شێرە نەبینراوە لە سنورەکەدا و لە گەڕان بەردەوامدەبن."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا