باشترین کات بۆ وەرزشی لەشجوانی چ کاتێکە؟

هەمەرەنگ 21/10/2020

Alternate Text

بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە باشترین کات بۆ وەرزشکردن ئێوارانە، جەستە بڕی پێویست کالۆری دەسوتێنێت و کاریگەری وەرزشەکە زووتر دەردەکەوێت.

وەرزشکردن لە بەیانیاندا بە باشترین کات دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن گرنگ نییە کاتی وەرزشکردنەکە چەند کاتژمێر بێت چونکە بە گشتی سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، جەستە چالاک دەکات و دەروون ئارام دەکاتەوە.

جگە لەوەش تەندروستی جەستە بە گشتی ڕێکدەخات و سیستمی خەو و خۆراک ڕێکدەخات.

بەڵام بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بەیانیان وەرزش بکەن باشترە ئێواران وەرزش بکەن، چونکە بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە وەرزشکردن لە ئێواراندا جەستەیەکی جوانت پێدەبەخشێت بەڵام گرنگە ڕێوشوێنێکی خۆراکی  تەندروست ڕەچاوبکەیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا