لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان پەیامێكی دەربارەی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە پەرلەمانی
عێراق و هەندێك لە كاردانەوەكان بڵاوكردەوە.
هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا جەختدەكاتەوە
لەوەی "نابێت رێ بده‌ین كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌ڵه‌كانی رابردوو، ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌شمان
بخاته به‌ر مه‌ترسی. بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزه، و ده‌بێت
بیپارێزین".
راشیگەیاند نابێت هه‌ڵچوون و داچوون، بمانخه‌نه
سه‌ر شاڕێی هه‌ڵه‌ی تر، چونكە پێویستە چارەسەر لای سەركردایەتی كوردستان بێت نەك
دروستكردنی قەیران.
دەقی پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان:
ختوكه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته چاره‌سه‌ر
بۆ قه‌یرانی دارایی. نابێت رێ بده‌ین كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌ڵه‌كانی رابردوو، ئاینده‌ی
گه‌له‌كه‌شمان بخاته به‌ر مه‌ترسی. بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان،
پیرۆزه، و ده‌بێت بیپارێزین.
نابێت هه‌ڵچوون و داچوون، بمانخه‌نه سه‌ر شاڕێی
هه‌ڵه‌ی تر. سه‌ركردایه‌تی كوردستان، هێوربوونه‌وه و به‌خۆداچوونه‌ی بنچینه‌یی پێویسته
بۆ رزگاركردنی ئه‌وه‌ی كه هێشتا ده‌توانین له كوردستانی عێراقدا رزگاری بكه‌ین.
نه‌ك قه‌یران، ئه‌بێت چاره‌سه‌ر لای ئێمه بێت.