پەرلەمانی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە کۆدەبێتەوە

کوردستان 30/11/2020

Alternate Text

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی کراوە تایبەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەران سازدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە هەلی کاری گەنجان و دیاردەی کۆچ رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی کراوە تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەران ساز دەکەن.

هاوکات لە وەڵامی پەرلەمانتارێکیشدا سەبارەت بە ئامادەبوونی حکومەت لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرایکرد، بە گوێرەی ماددەی ٦٦ داوای دانیشتنی پەرلەمان نەکراوە، بۆیە ئامادەی کۆبوونەوەکە نابن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا