وەزارەتی کشتوکاڵ رێگە بە هاوردەکردنی هەنار دەدات

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی هەرێم لە بەیاننامەیەکەدا رێگە پێدان بە هاوردەکردنی هەناری راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەم، لە بەیاننامەیەکدا کە واژووی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی لەسەرە، رێگەدراوە بە هاوردەکردنی هەناری دەرەکی.

لە بەیاننامەکدا هاتووە کە بەهۆی خواستی زۆر لەسەر هەنار و کەمبوونەوەی بەرهەمەکە لە ناوخۆدا، بڕیاردراوە بە هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوەی هەرێ،  ئەوەش هاتووە کە ساڵانە بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵدەستێت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا