له‌سه‌رتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له دوو ملیۆن و 106 هه‌زار كه‌س هێناوه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی ڕایانگه‌یاندووه، كۆرۆنا تائێستا كۆتایی به ژیانی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س هێناوه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یه‌كه‌م وڵات داده‌ندرێت له ڕووی زۆرترین زیانی ڤایرۆسه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نزیكه‌ی 414 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 24 ملیۆن و 817 هه‌زار كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، له‌دوای ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه له‌وڵاتانی به‌ڕازیل و هیندستان و مه‌كسیك و ئیتاڵیا و ئێران دێن له ڕووی زۆرترین ڕێژه‌ی زیانكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.