دانیشتووانی سلێمانی بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتی دەوامیان راگەیاند تا کاتی جێبەجێکردنی داواکانیان، بەو هۆیەشەوە بەشێک لە دانیشتوانی سلێمانی بێ ئاودەبن.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١١ی نیسان، کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و لە بەیاننامەیکدا ئاماژەیان بەوەکرد:" ئێمە وەک کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی هێڵی دوو، ژمارەمان ٦٥ کارمەندە وخاوەن بڕوانەمەین، بەڵام لە ئێستادا وەک کرێکاری رۆژانە ناومان دەهێنریت".
لە بەیاننامەکەدا باسلەوەشکراوە:"هەرچەندە پێش مانگێک لە ڕێی راگەیاندنەکانەوە بەیاننامەیەکمان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد و سەردانی چەندین لایەنی بەرپرسمان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکییان نەداوینەتەوە، بۆیە بڕیارمانداوە بە راگرتنی دەوام تاوەکو ئەو کاتەی سەرجەم کارمەندەکانمان وەک کارمەندی هەمیشەیی دادەمەزرێن و تەواوی شایستە داراییەکانمان بۆ دەگەڕیندرێتەوە".
کارمەندانی مانگرتوو جەختیانلەوەشکردەوە:" راگرتنی دەوامکردن لە ناو پڕۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی دەبێتە هۆی قەیرانی ئاو بۆ بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی سلێمانی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا