سکاڵای فیلێکی مێینە ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی نیۆرک دەکرێت.
پێگەی " RT "ی رووسی ئاماژەی بەوەکردووە:" سندوقی ( Nonhuman Riaghts
Project ) سکاڵای فیلێکی مێیەنەی بە ناوی هابی دژی باخچەی ئاژەڵانی برۆنکس ئاڕاستە دادگای
تێهەڵچوونەوەی نیۆرک کردووە ".
باسلەوەشکراوە:" هابی ماوەی ١٠ ساڵە بە تەنیا لەو باخچەی ئاژەڵانەدا
دەژی و لە سکاڵاکەدا داوا دەکرێت فیلەکە لەو باخچەی ئاژەڵانەوە بگوازرێتەوە بۆ
شوێنێکی دیکە و بتوانێت تێکەڵاوی لەگەڵ فیلی دیکەدا هەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە:" فیلەکە لە ساڵی ١٩٧٧ەوە براوەتە ئەمریکا و لە
ساڵی ٢٠١٨ەشەوە ئەو سکاڵایە بەرزکراوەتەوە، بەڵام وەڵامی پێویست نەدراونەتەوە و لە
ئێستادا سکاڵەکە ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی دەکەن.