مستەفا کازمی: لە لەناوبردنی داعش بەردەوام دەبین

عێراق 06/12/2021

Alternate Text

مستەفا کازمی راگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانیان توانیان ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش ئەنجامبدەن و لە لەناوبردنی ئەو رێکخراوە تیرۆستییە بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا کە بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاویکردبووەوە، رایگەیاند:" هێزە ئاسمانییەکانمان توانییان ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ئەنبار ئەنجامبدەن، هەروەها بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی چەکدارانی داعش لە سنوورەکە".

کەسانێک هەن کە دەیانەوێت بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەتەکەمان بکەن

باسی لەوەشکرد:" کەسانێک هەن کە دەیانەوێت بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەتەکەمان بکەن، بەڵام دامەزراوەکانی دەوڵەت و گەل رووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها هیچ کەسێک لەسەرووی بڕیاری دەوڵەتەوە نییە".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، چەکدارانی داعش لە بەشێک لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەستیان بە جموجوڵ کردووەتەوە و چەند جارێکیش هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا