"هالاند دەیەوێت بچێتە ریاڵ مەدرید"

وەرزش 18/01/2022

Alternate Text

هالاند بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە کە دەیەوێت رووبکاتە یانەی ریاڵ مەدرید.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، رۆژنامەی کادینا کۆپیی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد:" ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە بەو بۆندە رازیببێت کە لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە پێشکەشیکراوە".

ریاڵ مەدریدی بەسەر هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتیدا هەڵبژاردووە

باسیلەوەشکرد:" هالاند ریاڵ مەدریدی بەسەر هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتیدا هەڵبژاردووە کە ناوبراوانیش لە هەوڵی ئەوەدان یاریزانە نەرویجییەکە ببەنە ریزەکانیانەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا