کۆمپانیای تەڵەبات روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە چەند بەرپرسێکی ئەمنی لە شاری سلێمانی هێرشیانکردووەتە سەر کۆمپانیای تەڵەبات، کۆمپانیاکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

داوایان لێکردووین لەو پارەیەی مانگانە کۆمپانیا دەستیدەکەوێت بەشیان بدەین

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، کۆمپانیای تەڵەبات لە روونکردنەوەیەکدا کە ئاڕاستەی ئاسایشی سلێمانی کراوە، رایگەیاند:" دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە سۆشیاڵ میدیا کە گوایە ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی و حیزبی هاتوونەتە سەر لقی سلێمانی کۆمپانیاکەمان و هەڕەشەیان لێکردووین و داوایان لێکردووین لەو پارەیەی مانگانە کۆمپانیا دەستیدەکەوێت بەشیان بدەین ئەگەر نا کێشەمان بۆ درووست دەکەن، بەڵام دەمانەوێت رایبگەیەنین کەم ئەم بابەتە دوورە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە".

ئەوەش هاتووە:" بەڵکو بە پێچەوانەوە برایانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی هاوکارمان بوون و کاری خۆیان جێبەجێکردووە، هەروەها ئێمە رێکاری یاساییمان گرتووەتەبەر دژی ئەو لایەنانەی ئەو هەواڵانە بڵاودەکەنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا