نووسەر و سیاسەتمەداری
کورد کامیل ژیر لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی
دەست BMC کەوتووە،
ئەمڕۆ سێشەممە، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە کامیل
ژیر، کۆچی دوایی کرد.
لە 20ی کانوونی یەکەمی 1934 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێجی مافە لە بەغدا
ناوبراو لە 20ی کانوونی
یەکەمی 1934 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێجی مافە لە بەغدا، هەروەها چەندین
کۆرسی زمانە جیاوازەکانی بینیوە و خاوەنی دوو بڕوانامەیە لە بواری کارگێڕیدا و
حەوت خەڵاتی رێزلێنانیشی لە بواری رۆشنبیریدا وەرگرتووە.
لە ساڵانی 1948 بۆ 1958
ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بووە و بەوهۆیەشەوە چەندینجار زیندانی کراوە و دواتریش
وەک دوورخراوەیەکی سیاسی نێردراوە بۆ ئەبو غرێب.
کامیل ژیر دەمەزرێنەر و
ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاژیک) بووە و ماوەی
15 ساڵ خەباتی نهێنی و ئاشکرای ئەنجامداوە.