نوری مالیکی: دەیانویست پڕۆژەیاسای ئاسایش خۆراک بۆ بەهەدەردانی سامانی وڵات بەکاربهێنن

عێراق 16/05/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

نوری مالکی ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک نایاسایی بوو، حکومەت دەتوانێت بودجە بەشێوەی "سولفە" لە وەزارەتی دارایی وەربگرێت و بۆ دابینکردنی خۆراک بەکاریبهێنێت.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ نایاساییبونی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بڕیارێکی دروست بوو، بەئامانجی پاراستنی سامانی گشتی و رێگریکردن لەوەی لەلایەن گەندەڵکارانەوە یاری پێوەبکرێت ".

وتیشی:" پێویستە بۆ قۆناغی داهاتوو حکومەت و پەرلەمان خۆیان لە هەنگاوی نادەستوری بەدوربگرن ".

نوری مالیکی راشیگەیاندووە:" حکومەتی عێراق دەتوانێت بودجە بەشێوەی سولفە لە وەزارەتی دارایی وەربگرێت و بۆ دابینکردنی خۆراک بەکاریبهێنێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا