حکومەتی عێراق بایۆمەتری دەکاتە بنەمای پێدانی موچەی هەرێم

درێژتر لە هەواڵ 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کۆدی بایۆمەتری بکاتە بنەما بۆ پێدانی موچەی فەمانبەرانی هەرێم.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەیەکدا کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچو، بڕیاردرا کۆدی بایۆمەتری بکرێتە بنەما بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

زیاتر: لەکاتی خۆتۆمارکردن لە بایۆمەتری و پلە بەرزکردنەوە، یەکجار رێژەی %1ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕدرێت و دەدرێتە وەزارەتی پلاندانانی عێراق.

ئەمەش هەیە: پێویستە حکومەتی هەرێم سەرجەم ئەو داتا و زانیارییانە کە پێویستن بۆ ئەو بابەتە رادەستی وەزارەتی پلاندانان بکات، تاوەکو لە ئەمساڵدا سەرجەم رێککارە پێویستەکان تەواو بکرێن.

بیرخستنەوە: پرۆژەی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەران، یەکێکە لە پرۆژەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا جێبەجێی کردون.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودانی و بن سەلمان کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 8 خولەک پێش ئێستا

دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا