بۆچی مرۆڤەکان دوای نانخواردن دەپژمن؟

تەندروستی 19/05/2022

Alternate Text

پژمین بریتییە لە هەوایەکی زۆرەملێ کە لە سییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و لەڕێگەی لووت و دەمەوە دێتە دەرەوە لە جەستەی مرۆڤ و هۆکارەکەشی بۆ بەرکەوتنی تۆز، ماددە هەستیارییەکان، نەخۆشی و هەڵمژینی هەندێک ماددە دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی "verywellhelath" لە هەواڵێکیدا سەبارەت بە هۆکارەکانی پژمین دوای نانخواردن ئاماژەی بەوەکرد:" پژمین دوای نانخواردن هەر جارەو بە هۆکارێکی جیاواز ڕوودەدات، کە زۆرینەی جارەکانیش شایەنی ئەوە نییە مرۆڤ نیگەرانی بێت، چونکە زۆرینەی جارەکان مرۆڤەکان لە کاتی خواردنی خۆراکی بەهارات یاخود گەرم یان دوای خواردنی ژەمێکی گەورە دەپژمن، لە هەندێک حاڵەتیشدا رەنگە پژمین دوای ژەمێک پەیوەندی بە خۆراکەوە نەبێت و لە ئەنجامی نەخۆشی یان حەساسیەتێکەوە بێت".
ئەوەشیخستەڕوو:" حاڵەتەکانی پژمین بەهۆی هەستیاری بوونەوە بە خۆراک زۆرن و کاتێکیش روودەدەن کە سیستەمی بەرگری لەش بە هەڵە کاردانەوەی بەرامبەر بە پرۆتینێک لە خۆراکێکی دیاریکراودا هەبێت وەک ئەوەی ماددەیەکی زیانبەخش بن".

نیشانەکان و توندی پژمین لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە

راشیگەیاند:" نیشانەکان و توندی پژمین لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز دەبێت و بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێت بگۆڕێت".
روونیشیکردەوە:" جەستەی مرۆڤەکان جیاوازن بۆ کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو خواردنانەی پێی هەستیارن، رەنگە هەندێک کەس تووشی خوران، سووربوونەوە، ئاوی چاویان هەبێت یان لووتیان تووشی خوران یان هەوکردن دەبێت، کە ئەمانەش چەند هۆکارێکن کەسێک بپژمێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا