پاش ئەوەی نرخەکەی بۆ نزیکەی ١١ هەزار بۆ هەر کیلۆیەک بەرزبووەوە، نرخی ماسی دابەزی و لە ئێستادا یەک کیلۆ ماسی بە سێ بۆ چوار هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێودەکرێت.
خاوەن دوکانێکی فرۆشتنی ماسی لە لێدوانێکیدا بۆ BMC سەبارەت بە نرخی ماسی ئاماژەی بەوەکرد:" ساڵانە بەهۆی قەدەغەکردنی راوە ماسیی و کەمبوونەوەی هاوردەکردنی ماسی، نرخی ماسی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١١ هەزار دینار لە بەرامبەر هەر کیلۆیەک، بەڵام لەگەڵ هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەکردنی ماسی نرخەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا قەدەغەی راوەماسی هەڵگیراوە و ڕێژەیەكی باشیش لە ماسی وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەكرێت، کە ئەمەش وایکردووە نرخەکەی بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزێت، بەشێوەیەک کە یەک کیلۆ ماسی کارب بە سێ بۆ چوار هەزار دینار مامەڵەی پێوەبکرێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری و کەمبوونەوەی لە هەرێمی کوردستاندا، نرخی یەک کیلۆ ماسی بە نزیکەی گەیشتە ١١ هەزار دینار.ا