بابەتە سەرەکییەکە: بەرنامەی هاوڕێی تەمەن لە ئاسیاسێڵەوە نازناوی باشترین بەرنامەی خەڵاتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێنا لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە پرۆگرامی ناوازەی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence (خەڵاتی نایابیی لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە) بەدەستهێناوە لە بەشی "باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا. ئەم ڕێزلێنانە پایەدارە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت کە تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشگییر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێ بکرێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر ڕەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە ئامرازگەلی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە چەمکی وەفادارییدا، بەو پێیەی هاندانی دیجیتاڵیی و ئاسانکاری بەکارهێنان ئاوێتەی یەکتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە نموونەیەکی ناوازە و نایاب لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا. بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لە عێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووان لەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی "مزایا" و خەڵاتی تایبەت کە هانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەم بەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێ وێنە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
لەم بارەیەوە، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوامییەتی لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. ئێمە سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە، و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین."
هەروەها ڕەبیع فەرەحات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Related سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنی چارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەی ئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە. ئەم خەڵاتە گەواهیدەرە لەسەر روئیای پێشڕەویکارانەی "ئاسیاسێڵ" لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەفاداری بۆ هاندانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان، و پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ لە بازاڕێکدا کە چاوی لەسەر داهێنان و پێزانینە".