بەهۆی بڕیاری هاوسەری دانی ئالڤێش بۆ جیابوونەوەیان
لەیەکتر، ئەو یاریزانە بەرازیلییە لە زیندانەوە مانی لە خواردن گرتووە.
رۆژنامەی "THE
SUN"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" جوانا
سانزی تەمەن ٢٩ ساڵ کە هاوسەری دانی ئاڵڤێشی یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلییە، بەهۆی تۆمەتبارکردنی
هاوەسەرەکەی بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێکی دیکە بڕیاری جیابوونەوەی
لێی داوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کاتێک دانی ئالڤێش بەم
بڕیارەی هاوسەرەکەی دەزانێت بڕیاری مانگرتنی لە خواردن داوە، کە لەئێستادا
زیندانیکراوە و چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی لە دادگا دەکات ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵ دانی ئالڤێسی
بەرازیلی لەسەر سکاڵای ژنێک دەستگیرکرابوو، کە باسی لەوەکردبوو لە یەکێک لە یانە
شەوانەکاندا لەلایەن ئەو یاریزانەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.